جەمیل حەدیدی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەدا، لەماوەی رابردوودا، حکومەتی فیدراڵی چەند ھەنگاوێکی ناوە بۆ گێڕانەوەی پارە بە قاچاخبردراوەکانی عێراق و توانیویەتی بڕێکی کەم لەو پارانە بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.

ئەوەشی خستەڕوو، قەبارەی ئەو پارانەی لە عێراق بە قاچاخبردراون زۆر گەورەیە و تاکو ئێستا دیارنییە بڕەکەی چەندە، ئەوەش وایکردووە ئەو بڕە پارەیەی گەڕێندراوەتەوە وڵات بڕێکی زۆر کەم بێت لەو بڕەی بەقاچاخبردراوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، ھەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ گێڕانەوەی پارە بەقاچاخبردراوەکان بە گوێرەی پێویست نییە و دەبێت حکومەتی فیدراڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ گێڕانەوەی پارە بە قاچاخبردراوەکان و دیاریکردنی بڕەکەی.