فەتح: ھەندێک لایەن بە پشیتوانی دەرەکی کار بۆ لاوازکردنی حکومەتی عێراق دەکەن
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٣٣٣
عەلی فەتلاوی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندووە، ھەندێک لایەنی ناوخۆی بە پیلان و پشتیوانی چەند وڵاتێکی دەرەکی جموجۆڵێکیان دەستپێکردووە بە مەبەستی لاوازکردنی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دروستکردنی ئاستەنگ لە بەردەم کارەکانی و بۆ ئەو مەبەستەش چەنین پیلان و بەرنامەیان داڕشتووە.
وتیشی، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کە پێکھێنەری سەرەکی کابینەی حکومەتەکەی سودانییە ئاگاداری سەرجەم وردەکارییەکانی پیلان و پشتیوانییە دەرەکییەکانە، داواشیان لێدەکەن ئەو لایەنانە نەبنە داردەستی دوژمنانی عێراق، چونکە باجەکەی قورس دەبێت.