لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ھێرشەکان بۆسەر بنکە سەربازییەکانی عێراق رەتدەکەنەوە کە راوێژکارانی ھاوپەیمانانی لێیە.

وتیشی، راوێژکارانی ھاوپەیمانان لەسەر داواکاری رەسمی حکومەت لە عێراقن بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارەکانیان بۆ پشتیوانیکردنی ھێزە ئەمنییەکان و مەشق و راوێژکردن.

یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەشکرد، فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان سەرجەم ھێزە ئەمنییەکانی راسپاردووە بەئەرکەکانیان ھەستن و یاسا جێبەجێبکەن و شوێن پێی ئەو کەسانە ھەڵگبرن کە ھێرشەکانیان ئەنجامداوە، بەھیچ شێوەیەک رێگە نەدەن زیان بە ئارامی و سەقامگیریی وڵات بگەیەنرێت.