رۆژنامەی نەھاری عەرەبی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە چەند جارێک ئەمریکا لەگەڵ سەرجەم ئەو وڵاتانە گفتوگۆی کردووە و کە ھێز و نێردەی دیبلۆماسی ئەمریکایان لێیە لەناویشیاندا عێراق و ھۆشداری پێداون لەھەر ھێرش و بۆردومانێک بۆسەر بەژوەندییەکانی وڵاتەکەی لەو ناوچانە.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، لەسەر بنەمای ھۆشدارییەکانی ئەمریکا، حکومەتی عێراق لیژنەیەکی باڵای پێکھێناوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردە و فەرماندەی سەرجەم گرووپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی رێگری بکات لە ئەگەری ھێرش و بۆردومانکردنی ھێزەکانی ئەمریکا و باڵیۆزخانەکەی لە عێراق.