لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقفەرمانیکردووە بە پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە شەڕ و پێکدادانەکەی چیای قەرەچووغ لە سنووری مەخمور لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

راشیگەیاندووە، سودانی داوای لە سەرجەم فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووە دان بەخۆیاندا بگرن و دەڵێت، پێویستە ھەمووان ژیرانە مامەڵە بکەن و سەرنج بخەنەسەر کاری پێکەوەیی و بەرژەوەندییە باڵاکان بپارێزن و کارێک نەکەن دووژمن و نەیارانی عێراق دڵخۆش بن.