"موزر کروی" ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،  ویستێکی زۆر ھەیە بۆ کڕینی دۆلار بەھۆی گەشتی ھەزاران ھاووڵاتی و کاروبارەکانی کۆمپانیاکانەوە، بەڵام بانکی ناوەندی عێراق دەستیکردووە بە گرتنەبەری پێنج رێکار بۆ ھاوسەنگ کردنی بازاڕی دراو، لەوانە کەمکردنەوەی بەکارھێنانی دۆلار لە بەشێک لە مامەڵەکاندا. 

وتیشی، لە دوایین کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ ئیدارەی بانکی ناوەندی چەندین ئاماژەی نەرێنی و ئەرێنی ھەبووە و دەبێت چارەسەر بکرێن، چونکە بەرزکردنەوەی بەھای دینار زۆر گرنگە و ھەر نزمبوونەوەیەک کاریگەری لەسەر نرخەکان دروست دەکات و فشار لەسەر بازاڕ و ھاووڵاتیان دروست دەکات.