لە عێراق ھەڵمەتێک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە رادەگەیەنرێت کە وازیان لە خوێندن ھێناوە
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٠٠
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، بەھاوکاری رێکخراوی یونسێفی نەتەوە یەکگرتووەکان کار لەسەر راگەیاندنی ھەڵمەتێکی گەورە دەکەن بۆ روبەڕوبوونەوەی دیاردەی وازھێنانی خوێندکاران لە پارێزگاکانی باشوری وڵات.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەئێستاشدا بەرنامەی "گەڕانەوە بۆ خوێندن" لە پارێزگای میسان جێبەجێدەکەن بۆ سنودارکردنی وازھێنانی خوێندکاران و گەڕاندنەوەی ئەوانەشی بەھەر ھۆکارێک وازیان لە خوێندن ھێناوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی یونسێف ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ ملیۆن منداڵی عێراقی بەھۆی نائارامی دۆخی ئەمنی و ئابوری و نەبوونی ژێرخانێکی پێشکەوتووی پەروەردەییەوە، وازیان لە خوێندن ھێناوە.