چوارچێوەی ھەماھەنگی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆخی فەڵەستین کۆبووەوە و لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو، سەرکۆنەی ھێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و بە ئامانجگرتنی ناوچەکانی دانیشتوان دەکات، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل  ھەڵوێستی ھەبێت.

باسی لەوەشکردوە، ھەڵوێستی مەرجەعیەتی باڵا لە نەجەف و گەل و حکومەتی عێراق بۆ پشتیوانی فەڵەستین بەرزدەنرخێنن و داوای بەردەوامی خۆپیشاندانەکانیش دەکەن، ھاوکات سوپاسی ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی حکومەتەکەی سودانیش دەکات بۆ پاراستنی گەلی فەڵەستین.

چوارچێوەی ھەماھەنگی داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد  بەکۆدەنگی فراکسیۆنەکان پشتیوانی پڕۆژەبڕیارێک بکات بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر گەلی فەڵەستین.