سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە  ١٥ی تشرینی یەکەمدا، دەنگ لەسەر ھەردوو پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتیمانی بۆ چاودێری ئەتۆمی، کیمیایی، بایۆلۆجی و پڕۆژەیاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەدرێت.

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چوار پڕۆژەیاسای دیکەش دەکات کە یەکێکیان پڕۆژەیاسای دەزگای ھەواڵگری نیشتیمانییە.