سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات
ئایار
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٦٧٧
لە خۆپیشاندانەکەی بەغداد بۆ پشتیوانی لە کەرتی غەززە، موھەند موسەوی، بە نوێنەرایەتیی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، وتاری نوێژی "ھەینیی یەکگرتوویی" پێشکەشکرد و رایگەیاند، خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەحریر بۆ پشتیووانیکردنە لە کەرتی غەززە.
ھاوکات بە نوێنەرایەتیی سەدر، داوای داخستنی سەرجەم باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیلی لە وڵاتانی ئیسلامی کرد و وتیشی، پێویستە وڵاتانی ئیسلامی بە ھەماھەنگی سوریا و میسر، ھاوکاریی مرۆیی و ئاو بگەیەنن بە کەرتی غەززە.