بۆ پشتیوانی فەڵەستین موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٨٣١
سەدر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەرکی سەرشانی عێراقییەکانە و نەیارانی ئەمریکا و لایەنگرانی دۆسیەی فەڵەستینە، کە خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیانە لە گۆڕەپانی تەحریر ئەنجام بدەن و ئاڵای ئیسرائیل بسوتێنرێت و ئاڵای فەڵەستین لەپاڵ ئاڵای عێراق بەرزبکرێتەوە.
سەدر راشیگەیاند، خۆپیشاندانەکە رۆژینی ھەینی داھاتوو لە دوای نوێژی ھەینی رێکدەخرێت لەسەرجەم پارێزگاکانەوە، تاوەکو بۆ گەندەڵکاران و ستەمکاران بسەلمێنن کە بەردەوامن لە چاکسازی و بەرەنگاربوونەوە.