پێشبینیدەکرێت ھەناردەی نەوتی رۆژانەی عێراق لە ٢٠٢٥ بگاتە پێنج ملیۆن بەرمیل
لاڤە
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٩٤
"باسم عەبدولکەریم شەمخانی" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە بە رۆژنامەی "سەباح"ی راگەیاند، پڕۆژەی ھەناردەی دەریایی نوێ پێگەی عێراق لە بازاڕی جیھان پتەو دەکات، پێشبینیش دەکەن توانای ھەناردەی نەوتی عێراقی لە ساڵی ٢٠٢٥ بگاتە پێنج ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
وتیشی، کۆمپانیاکەیان پلانی ھەیە بۆ گەشەدان بە بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە کێڵگە مۆڵەتپێدراوەکانیاندا، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی تەممووزی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە ٤١٦ ملیۆن دۆلار بۆ بنیاتنانی بۆری سێیەمی ھەناردەی دەریایی.