حەلبوسی: پێویستە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی بەشەئاوی عێراق جێبەجێبکرێن
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٣٩
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان رایگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە عێراق جگە لەوەی بەدەست قەیرانی وشکەساڵی و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواوە دەناڵێت، وڵاتانی دراوسێش پابەندی رێککەوتن و یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان نین بۆ دابینکردنی بەشەئاوی عێراق کە کاریگەری خراپ و زیانی زۆری ھەبووە بە تابەتیش بۆ جوتیاران و گوندنشینان.
وتیشی، پێویستە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ جێبەجێبکرێن لەپێناو دابینکردنی بەشەئاوی عێراق بەتایبەتیش لەگەڵ وڵاتانی تورکیا و ئێران کە دوو سەرچاوەی سەرەکین بۆ ئاوی عێراق.