بانکی ناوەندیی رێنمایی نوێی بۆ ئاڵوگۆڕی دۆلار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق دەردەکات
کوردسات نیوز
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٨٩
مازن سەباح، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرھێنان و ئاڵوگۆڕی دەرەکی لە بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بانکی ناوەندیی ھاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە ھەرکەسێک پارەی بە دۆلار لە بانک دانابێت، ھەر بە دۆلاریش پارەکەی پێدەدرێتەوە و ئەو رێکارەش لە ساڵی ٢٠٢٤_دا بەردەوام دەبێت و ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ناکرێت.
لەبارەی ئەو پارەیەش کە بە دۆلار لە دەرەوە دێتە ناو عێراق، ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندیی باسی لەوەکردووە، لە ١-١-٢٠٢٤ەوە ھەر پارەیەک بە دۆلار بێتەناو عێراق، بە دیناری عێراقی و بەنرخی رەسمی دەدرێت بەو کەسەی پارەکەی بۆ نێردراوە.