سەرۆکایەتی کۆمار ئەو بەڵگەنامانە رەتدەکاتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە
کوردسات نیوز
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٦٠٢
فەرمانگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە، دەزگاکانی راگەیاندن چەند بەڵگەنامەیەکیان بەناوی سەرۆکایەتی کۆمار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بە پێشێلکاریی یاسایی و گەندەڵی ئیداری و دارایی دەکەن.
سەرۆکایەتی کۆمار جەختدەکاتەوە، ئەو بەڵگەنامانە زۆر دوورن لە راستییەوە و دروستکراون لەلایەن کەسانێک کە ئامانجیان زیان گەیاندنە بە ناوبانگی دەوڵەت و شکۆی سەرۆکایەتی کۆمار، بۆیە دەرگاکانی سەرۆکایەتی کۆمار وڵان لەبەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی و ھەموو ئەو کەسانەش کە بەڵگەنامە دروستکراوەکان بڵاودەکەنەوە و بانگەشەیان بۆ دەکەن دادگایی دەکرێن.
فەرمانگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی کۆمار داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن و بەرپرسانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لە بڵاوکردنەوە و گواستنەوەی ھەواڵ و زانیاری و بەڵگەنامە ساختەکاندا وردبینی بکەن پێش بڵاوکردنەوەیان، چونکە روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.