لە سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراوە
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٧٧٨
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠_دا ٢٩ ھەزار و ٦٠٠، لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٣١ ھەزار ، لە ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٣٢ ھەزار و لەم ساڵیشدا تائێستا ١٩ ھەزار روداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە و ئەو ئامارەش رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
راشیگەیاندووە، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق لەو ساڵانەی دیاریکراون لە فەرمانگە حکومییەکان، کۆگا بازرگانییەکان، نەخۆشخانە و یەکەکانی نیشتەجێبوون و زەوییە کشتوکاڵییەکان رویانداوە و جگە لە زیانە مادییەکانیان، سەدان کەسیش بەھۆی ئەو ئاگرکەوتنەوانە گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون.