دایک و برایەکی بوکەکەی حەمدانییە بەھۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٢٬٥٩٣
ھەر ئەمڕۆ بەشێکی تری قوربانیەکانی ئاگرکەوتنەوەی ئاھەنگی بوک گواستنەوەکەی قەزای حەمدانییە لە رێورەسمێکدا بە خاک سپێردران، کە قوربانییەکان زیاتربوون لە ١٠٠ کەس.
شەوی سێشەممە، زیاتر لە ھەزار کەس لە ھۆڵێکی بوک گواستنەوەدا کۆبوونەوە، بەڵام بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ھۆڵەکەدا، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە ٢٠٠ کەسی تریش برینداربوون کە تەندروستی ھەندێکیان تا ئێستا ناجێگیرە بۆ چارەسەرکردن رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون.
لە دوای رووداوەکەش خاوەنی ھۆڵەکەو زیاتر لە ١٤ کەسی تر بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراون.