ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: لەمەودوا ھەموو گرێبەستەکانی ناوخۆی عێراق بە دینار دەبن
کوردسات نیوز
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٢٥٢
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسای خۆیدا، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی سێ بڕیاری بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەرکرد و بڕیاریدا ھەموو گرێبەستەکانی ناوخۆی عێراق بکرێنە بە دینار، جگە لەو گرێبەستانەی لە سەردەمی حکومەتی پێشوو کراوە بە دۆلار.
ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیارێک بانکە حکومییەکانی پابەندکرد، کە بە نرخی رەسمی دۆلار قەرز بدەنە ھاوڵاتییان و ھەر بە ھەمان نرخیش قەرزی دۆلار لە ھاوڵاتییان وەربگرنەوە .