عێراق و ئێران قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی لە ٤٠ ملیار دۆلاری ساڵانە نزیک دەکەنەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٣٥٧
مەھدی زاغمی سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران، لە دووەمین کۆنفرانسی بازرگانی ئێران و عێراق رایگەیاند، ئاستی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە ساڵانی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، دەشتوانرێت قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی لە ٤٠ ملیار دۆلاری ساڵانە نزیک بکرێتەوە.
وتیشی، ئێران سەرەڕای ئەو سزا توندانەی بەسەریدا سەپێنراوە، دەستکەوتی باشی لە بواری تەکنۆلۆژیا و پیشەسازیدا بەدەستھێناوە.
سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران پشتیوانیی ھەمەلایەنەی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی لە عێراق تا ساڵی ٢٠٣٥ راگەیاند.