دەوڵەتی یاسا: ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
لاڤە
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٦٠
سەعد مەتڵەبی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، سەرباری ھەوڵەکان بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەڵام ھەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و دواناخرێت.
وتیشی، لایەنێک ھەیە دەیەوێت ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی تر دوابخات، بەڵام بڕیاری سیاسی دراوە و سەرکردە سیاسییەکانیش ھەڵوێستی خۆیان لەبارەیەوە راگەیاندووە.
ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا وتیشی، ھەڵبژاردنەکە لە پارێزگای کەرکوکیش بەڕێوەدەچێت و رێگەنادەن ھیچ ئاستەنگێک دروست بکرێت، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی باڵای ھەڵبژاردنەکانیش تاقیکردنەوەی ئەزموونی لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە ئەنجام دەدات.