رەوتی حیکمە: بەمنزیکانە سودانی گۆڕانکاری لە حکومەتەکەی دەکات
لاڤە
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬١٠٨
فەھد جبوری، سەرکردە لە رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی "عەمار حەکیم" رایگەیاند، ئەو گۆڕانکارییانەی سودانی دەیکات چەندین لێپرسراوی حکومەتەکەی دەگرێتەوە، چونکە بەشێکیان سەرکەوتوو نەبوون و پێشتر تاقیکراونەتەوە.
وتیشی، بەپێی دیوانی چاودێری دارایی ئەو لێپرسراوانە متمانەپێکراو نین و ناکرێت پارەی زۆر لەژێر دەستی ئەو کەسانەدا بێت.
ئەو ئەندامەی رەوتی حیکمە راشیگەیاند، ئەوەی سودانی دەیکات ھەنگاوێکی ئەرێنییە، چونکە ھەڵبژاردنی کەسانی پاک و متمانەپێکراو گرەنتی سەرکەوتنی حکومەتەکەی دەکات.