بە پێی نوسراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، دادگای تاوانەکان لە رەسافە، بڕیاریداوە بە بێتاوانی "عەبدوڵا یاسر سەبعاوی" زڕبرای سەدام حسێن و"تارق خەڵەف نزال"کە تۆمەتبارکرا بوون بە بەشداریکردن لە کۆمەڵکوژیی "سپایکەر".

بەپێی نوسراوەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، دادگای تاوانەکان لە رەسەفە، لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست بڕیاری ئازادکردنی ئەو دوو کەسەی دەرکردووە، ھەروەھا بەپێی ماددەکانی یاسایی تیرۆر بڕیاریداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کراوە.

لە ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤، نزیکەی ھەزار و ٧٠٠ خوێندکار  لە سەربازگەی سپایکەر لە شاری تکریتی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە کۆمەڵکوژکران.