عەبادی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە کێشەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، دەبێت لەسەر بنەمای یەک عێراق و یەک بەرژەوەندی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان مامەڵە بکرێت، پێویستە واز لە بەخشین لە بەرامبەر وەرگرتن بھێندرێت، چونکە مافی خەڵک سازشی لەسەر دەکرێت نەک مافی حزبەکان. 

وتیشی، بەشێک لە لایەنەکان ھاووڵاتیانی ھەرێم لە مافەکانیان بێبەش دەکەن بۆ رازیکردنی دەنگدەرانی. 

سەبارەت بە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش وتی، سەدر رێڕەوێکی بۆ خۆی دیاری کردووەو روئیای بۆ چاکسازی رەوشی ناوخۆی وڵات ھەیە، بەڵام بەتەنھا ناتوانێت ئەو کارە بکات. ئاشکرای کرد کە،  ئیدارەدانی پڕۆسەی سیاسی بەبێ سەدر ئەستەمە، بەڵام ھیچ بوارێکی بۆ لێکتێگەیشتن نەھێشتەوە و ئەندامەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەران کشاندەوە.