جاسم موسەوی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاندووە، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ نیویۆرک جگە لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھاوکات چەند تەوەرێکی تریش لە خۆ دەگرێت و لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیھان کۆدەبێتەوە.

وتیشی، گرنگترین کۆبوونەوەی سودانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆبوونەوە دەبێت لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی ناسەقامگیری بەھای دۆلار لە عێراق و دەیەوێت لەو بوارەدا لەگەڵ ئەمریکا بگەنە لێکتێگەیشتن.