حەشدی شەعبی ٧٧ کرێکاری بیانی دەستگیرکرد کە بە نایاسایی بەرەو بەغداد دەچوون
هەژار
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٣٣٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاری لە بەغداد سەر بە یاریدەدەرێتی ھەواڵگری و زانیاری دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، ھێزێکیان دەستیان بەسەر بارھەڵگرێکدا گرتووە کە چیمەنتۆی بارکردبوو و لەناویشیدا ٧٧ کرێکاری بیانی کە ٧٤یان پاکستانی و بەنگلادیشی بوون، دەستگیرکران کە ھەوڵیان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە ھەولێرەوە بەرەو بەغداد بڕۆن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کرێکارانەدا سێ کەسی تریشیان لە یەکێک لە دەروازەکانی بەغداد دەستگیرکردووە کە سەرپەرشتی گواستنەوەی ئەو کرێکارانەیان کردووە لە ھەولێرەوە بۆ بەغداد و لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابدا بوون.