سەرۆککۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی یەکێتی سەندیکای کرێکارانی عێراق
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٥٤٦
ھەروەھا سەرۆککۆمار ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە عێراق بەھرەمەندە لە ڕوی فاکتەرە ئابوری و جوگرافی و کلتووری و شارستانییەکان کە زۆر گرنگن بۆ سەرخستنی پڕۆژەکانی بەرھەمھێنان و وەبەرھێنان، وەک بنەمایەک بۆ گرنگی یەکخستنی ھەوڵەکانی یەکێتی سەندیکا پیشەییەکان و سەربەخۆییان و سود وەرگرتن لەو ھۆکارانە بۆ زیادکردنی خێرایی بەرھەمھێنان و پاڵپشتی کردنی حکومەت لە ھەوڵەکانی بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بۆ ھاوڵاتیان.
سەرۆککۆمار باسی لە گرنگی ھاندان و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و فراوانکردنی بەشدارییەکانی بۆ پەرەپێدانی ئابووری و بەدیھێنانی گەشەسەندنی بەردەوام لە وڵاتدا کرد، و ئاماژەی بە پێویستی باشترکردنی بارودۆخی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان و ھەوڵدان بۆ باشترکردنی بژێویان و دەرکردنی یاسایەک کە گەرەنتی زەمینەی کارکردنی گونجاویان بۆ بکات.
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە پێداچوونەوەیان بە کارەکانی یەکێتی و سەندیکاکانی سەر بە یەکێتیەکە و ئەو گرفتانەی دێنە بەردەم کارەکانیان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ پێشنیارەکانی و پەرۆشی بەڕێزیان بۆ گرنگیدان بە چینی کرێکار بەرزنرخاند.