نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رەئیسی سوپاسی خەڵک و حکومەتی عێراقی کردووە بۆ خزمەتکردن و میواندارییکردنی ئەو زیارەتکارانەی کە بەشدارییان لە یادکردنەوەی چلە ئیمام حوسێن کرد، ھەروەھا ستایشی ئەو ھەوڵانەی کرد کە لە ھەموو ئاستەکاندا ئەنجامدراون، ئەوەشی بە بەڵگەی سەقامگیری عێراق وەسف کرد.

لە لای خۆیەوە، سودانی جەختی کردەوە لەوەی کە میوانداریکردن و خزمەتکردنی زیارەتکارانی چلە ساڵانە عێراق لە رێگەیەوە پابەندبوونی بۆ ئەو یادە دووپات دەکاتەوە.

لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفونییەکدا، باس لە گرنگی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەشداریکردنیان لە سەقامگیری ناوچەکە کرا.