ھەوڵی گۆڕینی یاسایەکی تایبەت بە دامەزراندن دەدرێت
کوردسات نیوز
٢٠ی ئابی ٢٠٢٣
٥٬٣٤١
فراس مسلماوی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی رایگەیاند لیژنەیەکیان پێکھێناوە بۆ پێداچونەوە بە بڕگەی ٦٧ لە یاساکانی ساڵی ٢٠١٧ کە تایبەتە بە دامەزراندی سێ یەکەمەکان.
وتیشی ئەو لیژنە ھەوڵدەدات ئەو بڕگەیە بگۆڕێت بۆ ئەوەی ھەر ١٠ یەکەمەکەی زانکۆ و پەیمانگاکان بتوانن ھاوشێوەی سێ یەکەمەکە دابمەزرێنرێن.
پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پشتوانی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەربڕیبوو.