باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: زیاتر لە سێ ملیار دۆلار ھاوکاری عێراقمان کردووە
رێبوار
١٩ی ئابی ٢٠٢٣
٣٢٣
ئەلینا رۆمانۆوسکی لە راگەیەنراوێکدا بە بۆنەی رۆژی کارکردنی مرۆیی رایگەیاند، وڵاتەکەی بە گەورەترین بەخشەری ھاوکاری مرۆیی لە عێراق دادەنرێت و لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە زیاتر لە ٣ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری مرۆییان پێشکەشکردووە و ھاوکاربووە لە کۆتایھێنان بە ئاوارەبوونی ٥ ملیۆن عێراقی.
باڵیۆزی ئەمریکا راشیگەیاندوە، بەردەوامن لە ھاوکاریکردنی نزیکەی ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس کە ھێشتا لەناوخۆی وڵاتەکەدا ئاوارەن.