ھومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، خزمەت بە چوارچێوەی ھەماھەنگی ناکات ئەگەر بە یەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنەکە بکات، بۆیە چوارچێوەی ھەماھەنگی بڕیاریدا بە زیاتر لە لیستێک بەشداری ھەڵبژاردنەکە بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەماھەنگی و ھاوپەیمانی لەنێوان لایەنەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەیە و تائێستا تواندراوە، دوو لیستی گرنگی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ ھەڵبژاردنەکە پێکبھێندرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق راشیگەیاند، پێویستە بە فراوانی بەشداری ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ گەڕانەوەی متمانە بە حکومەت و پرۆسەی سیاسی و یاسا.