ئەنجومەنی نوێنەران پێداچوونەوە بە قەرزی کەڵەکەبووی کۆمپانیا ئەھلییەکان دەکات
کوردسات نیوز
٧ی ئابی ٢٠٢٣
٣٠٥
کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی دەرکردووە بۆ گەڕانەوەی قەرزی کەڵەکەبووی سەر کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندییەکان، کە بەپێی یاسایی بودجە حکومەت دەبێت قەرزی کەڵەکەبووی کۆمپانیان وەربگرێتەوە.
وتیشی، بەشێکی زۆری قەرزە کەڵەکەبووەکان بەپێی خشتەی قەرزەکان، پەیوەندی بە نەدانی باج و رسومات و نوێنەکردنەوەی مۆڵەت و سزای دارایی و پابەندنەبوونە بە رێنماییەکانەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەپێی نوسراوێک، کۆڕەک تیلیکۆم زۆرترین قەرزی لەسەر کەڵەکە بووە و بە بڕیارێک پابەندکراوە بە دانەوەی ئەو قەرزەکان، کە بڕی زیاتر لە ٧٩ ملیار و ٩٦ ملیۆن و ٨٦٨ ھەزار دینارە.