ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش دەستپێدەکات
هەژار
٥ی ئابی ٢٠٢٣
٣٢١
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی پارێزگای نەینەوا ئاشکرایکردووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە بەشداری سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی فراوان لە قوڵایی بیابانی جەزیرەی گەورە لە نێوان ھەرسێ پارێزگای سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەوا دەستیپێکردووە و ماوەی چەند رۆژێکیش بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە لەناوبردنی پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعشە کە زۆربەی ناوچە بیانییەکان وەک حەشارگە و شوێنی مانەوەیان بەکار دەھێنن و لەوێوە پیلان بۆ کردەوە تیرۆریستییەکانیان دادەڕێژن.