سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە ئامادەبوونی سودانی کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
٣ی ئابی ٢٠٢٣
٢٠٨
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ماڵی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی سیاسی، ئەمنی و خزمەتگوزاری وڵات و ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد.
لە راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا ھاتووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی پێداگرە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان، ھاوکات داواش لە ھاوڵاتیان دەکات چالاکانە و بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە بەشدار لە ھەڵبژاردنەکەدا بکەن.
چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەوەشی خستوەتەڕوو، ھەرچەندە لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بەزیاتر لە لیستێک بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن، بەڵام سەرجەمیان دوای ھەڵبژاردن ھاوپەیمانییەک بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاکان پێکدەھێنن.