عەلی عەلاق: ھیچ ئاماژەیەک بۆ سزادانی بانکی تری عێراقی لەلایەن ئەمریکاوە نییە
گۆران
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٣
٩٦٧
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، بانکی ناوەندی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو بانکانە دەکات کە دۆلاریان وەرنەگرتووە و پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیان دەکەن، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چەند پێشنیازێک ھەن لە بارەی دیارییکردنی پرۆسەی بازرگانی لەگەڵ ئێران و دیارییکدرنی رێکارێک بۆ خەرجکردنی پارەی مامەڵەکان بە دراوی عێراقی و ئامادەکردنی کارتێکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە.
پارێزگاری بانکی ناوەندی لە بارەی بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەھای دۆلار رایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار کاتییە و بەشێک لەو بازرگانانەی کە بە ناشەرعی کاردەکەن لە پشت ناجێگیری بەھای دینارەوەن لە بازارەکانی عێراقدا.