زیاتر لە ٦٠ کەس کە ھەوڵیانداوە بە قاچاخ بچنە سنوری عێراق دەستگیرکران
لاوان
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
١٬٠٦٩
فەرمانگەی راگەیاندنی فەرماندەیی ناوچەی سێی سنوور لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پاراستنی سنوورەکانی عێراق لە قاچاخ و بەسوودبینین لە کامێراکانی چاودێری، مەفرەزەکانی لیوای ١ لە ناوچەی سێ سنوور توانیوویانە ٦٣ کەس دەستگیربکەن، کە ھەوڵیانداوە بە قاچاخ بچنە خاکی عێراقەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، رێککاری پێویستی بەرامبەر دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.