راوێژکاری سودانی: رێکخستنەوەی داھاتی نانەوتی و چاکسازی باج بۆ عێراق زۆر گرنگن
هەژار
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٨١
مەزھەرمحەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەتایبەتی لەم کابینەیەدا بەسەرۆکایەتی سودانی کاری جددی زۆری کردووە و ھەنگاوی زۆر باشی ناوە بە ئاراستەی رێکخستنەوە و نوێکردنەوەی خشتەی داھاتی نانەوتی و بەدیھێنانی چاکسازی باج، کە دوو ھەنگاوی زۆر گرنگ و ستراتیژن بۆ حکومەتی عێراق و کاریگەری زۆر باشیان دەبێت.
وتیشی، گرنگیدان بە زیاکردن و رێکخستنەوەی داھاتی نانەوتی، واتە گرنگیدان بەسەرجەم کەرتەکانی تر بەتایبەتیش پیشەسازیی و کشتوکاڵ، ئەمەش کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی بێکاری و ھاندانی عێراقییەکان بۆ کارکردن.