عەدنان زورفی: لە گۆڕانکارییەکانی ماددەی ١٤دا ھەرێمی کوردستان بە ئامانج نەگیراوە
لاڤە
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
١٬٣٢٥
عەدنان زورفی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "دیجلە"ی عێراقی رایگەیاند، رەوشی ناوچەکە گۆڕاوە و ھەمووان سوورن لەسەر یەکگرتوویی عێراق، لە ئێستاشدا نەفەسی تائیفی و رەگەزپەرستانە رەتدەکرێتەوە.
سەبارەت بە ماددەی ١٤ی یاسای بودجەش ئەوەی خستەڕوو، ھەرێم لەو گۆڕانکارییانە بە ئامانج نەگیراوە و سێ شت گۆڕاون، کە پەیوەندییان بە ھەناردەی نەوتی ھەرێم و داھاتەکان و کردنەوەی ئەژماری بانکییەوە ھەیە.
وتیشی، دیاریکردنی نرخی نەوت بە ٧٠ دۆلار لە بودجەدا، سەرکێشییە و حکومەت دەبێت بەرپرسیارێتی ھەڵبگرێت.