ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای تاوانە ئەلکترۆنییەکان دەدات
رێبوار
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
١٧٣
تالیب یەساری، ئەندامی لیژنەکە رایگەیاند، لیژنەکەیان دوای پشووی وەرزی یاسادانان کار لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەکی گرنگ دەکات لەنێویاندا پڕۆژەیاسای تاوانە ئەلکترۆنییەکان و یاسای وەزارەتی ناوخۆ و یاسای ئەفسەرانی پۆلیس و چەند یاسایەکی دیکەی گرنگ.
وتیشی، لەنێو لیژنەکەیاندا ھەوڵ ھەیە بۆ ھەموارکردنەوەی چەند یاسایەکی گرنگ وەک یاسای ئاسایشی نیشتمانی و یاسای دەزگای ھەواڵگری.
یەساری ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەیاسای تاوانە ئەلکرۆنییەکان خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە و ئامادەیە بۆ دەنگدان لەدوای پشووی یاسادانان.