فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا: یاسای بودجە دادپەروەری بەرامبەر ھەموو ناوچەکان بەدیھێناوە
هیوا
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٬٨٣٦
عەتوان عەتوانی سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران کە ھاوکات سەرۆکی لیژنەی داراییە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، یەکەم دەستکەوتیان لە یاسای بودجەدا ئەوەیە توانیویانە ٧٠٠ ھەزار پلەی وەزیری نوێ پەسەندبکەن کە سەرجەم چین و توێژەکان لێی سودمەند دەبن.
وتیشی، لە بودجەدا ٣ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار لە وەزارەتەکانەوە بۆ پارێزگا ھەژارنیشینەکان ئاڵوگۆڕی پێکراوە، ئەو پارەیەش بۆ ئاوەدانکردنەوە و زیادکردنی ھەلی کار خەرجدەکرێتەوە.