دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەک لەسەر ھەرێم کۆدەبێتەوە
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٬٦٩١
بە پێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ١٣ی ئەم مانگە، سکاڵایەک تاوتوێ دەکرێت کە لەلایەن "عودەی عەواد کازم" ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراوە، لەسەر ھەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری نەوتی عێراق و "مەسرور بارزانی" سەرۆک وەزیرانی ھەرێم.
سکاڵاکە سەبارەت بەنادەستوریبوونی کردنەوەی ھەژمارێکە لە سیتی بانکی ئەمریکی بۆ دانانی داھاتی نەوتی ھەرێم، لە دەرەوەی دەسەڵاتی بانکی ناوەندی.