وەفدێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەردانی تورکیا دەکات
هیوا
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٥٤
عون زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، وەفدێکی تایبەتمەنەدی وەزارەتەکەی مانگی داھاتوو سەردانی تورکیا دەکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر زیادکردنی پشکی ئاوی عێراق لە ٣٤٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا بۆ ٤٠٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.
ئەوەشی خستوەتەڕو، وەفدەکە سەردانی ئەو بەنداوانەش دەکات کە لەسەر ھەردوو روباری دیجلە و فوڕات دروستکراون بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رێژەی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەکان و پلانی بەڕێوەبردنیان.