"باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "سودانی" سەردانێکی گرنگ بۆ میسر ئەنجام دەدات کە ئامانج لێی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵاتە، لەگەڵ کاراکردنی لیژنەی ھاوبەشی نێوان بەغداد و قاھیرە بە تایبەت لە بواری ئابوری و وەبەرھێنان، "سودانی"  داواش لە کۆمپانیاکانی میسر دەکات بەشدار بن لە ھەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

سەرچاوەیەکی حکومیش ئاشکرای کردووە، "سودانی" پرسی نێوەندگیری نێوان تاران و قاھیرە لەگەڵ لێپرسراوانی میسر دەخاتە بەر باس.

ئەوە دووەمین سەردانی "سودانی"یە بۆ میسر لەو کاتەوەی بووەتە سەرۆک وەزیران، سەردانی یەکەمی لەمانگی ئاداری رابردوودا بوو، کە لەگەڵ ھاوتا میسرییەکەی و "عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆکی میسر، کۆبووەوە.