راوێژکارەکەی سودانی زانیاری نوێ لە بارەی پەسەندکردنی بودجە ئاشکرا دەکات
هیوا
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٣٬٥٧٨
فادی شەمەری، راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی کەمتر لە دە رۆژی داھاتوودا یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت.
باسی لەوەشکردووە، ناکۆکییەکانی پەیوەست بە پشکی ھەرێمی کوردستان پێویستە لە چوارچێوەی ھونەریدا بمێننەوە و نابێت بگۆڕدرێن بۆ ناکۆکی سیاسی.
راوێژکارەکەی سودانی دەڵێت، بۆ یەکەمجارە لە ٥٠ ساڵی رابردودا ھاوسەنگی لە پڕۆژەکانی پڕۆژەیاسای بودجەدا بۆ پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاست گەڕاوەتەوە، بەجۆرێک ئەو پارێزگایانە دەبن بە ناوەندێکی گرنگی پیشەسازی و پڕۆژەی گەورەی وەبەرھێنان.