جەمال کۆچەر: تەواوبوونی خولی یاسادانان کاریگەری لەسەر پەسەندکردنی بودجە نابێت
کوردسات نیوز
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٨٩٨
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەگوێرەی ماددەی ٥٧ لە دەستوری عێراق، ھەر وەرزێکی یاسادانان کە بودجەی تێبکەوتێت کۆتایی نایەت تاوەکو دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە یەکلایی نەکاتەوەن بەو پێشە دەستپێکردنی پشووی وەزرییاسادانان لە نۆی ئەم مانگە کاریگەری لەسەر پەسەندکردنی پڕۆەژەیاساکە نابێت.
جەمال کۆچەر دەشڵێت، پێویستە سەرەتا کێشەی لیژنەی یاسایی چارەسەر بکرێت کە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە بڕیارێک کارەکانی راگرتووە، دواتر رێکارە یاساییەکانی دیکەی پەسەندکردنی بودجە دەگیرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشە سەرەکییەکەی بەردەم بودجە، ماددەی ١٣و١٤یە کە تایبەتە بە پشکی ھەرێم و ھێشتا ئەمە چارەسەر نەکراوە، پێشبینی دەکرێت چوارچێوەی ھەماھەنگی لەسەر ئەو دوو مادەیە پێشنیاز و داڕشتنەوەیەکی دیکە بدات بە ئەنجومەنی نوێنەران، لەو حاڵەتەشدا چاوەڕێ دەکرێت سێ پێشنیاز تایبەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان بچێتە ھۆڵی کۆبوونەوە و لەوێ دەنگ بە یەکێکیان بدرێت.
جگە لە پشکی کورد ھێشتا لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر خشتەی گواستنەوەی چوار ترلیۆن دینار نەداوە، پیویستە لیژنەکە کۆببێتەوە جگە لەو خشتەیە دەنگ بە کۆی پڕۆژەیاساکەش بدات، دواتر رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بۆ دیاریکردنی رۆژی دەنگدان لەسەر بودجە.