داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت سنورێک بۆ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان دابنرێت
ڕێبوار
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٣٨
حەمامی لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، لە عێراق یاسای رێکخستنی پرۆسەی وەچەخستنەوە نیە و زیادبوونی ھۆشیاری لای ھاووڵاتیان لەبارەی گرنگی سنوردارکردنی منداڵخستنەوە بنەمایە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوان لە عێراق.
وتیشی، ئەرکی حکومەتە لە رێگەی دەرکردنی یاسا و دانانی پلان، چارەسەری راستەقینە بۆ کێشەی بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوان بدۆزێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردووشدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە، سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ دواخراوە، رونیشیکردەوە، تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتوان دەگاتە ٤٣ ملیۆن کەس.