ئەنجومەنی نوێنەران لە نۆی حوزەیراندا دەچێتە نێو پشووی وەرزی یاسادانانەوە
ڕێبوار
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
١٬٥٠٦
سەعد مانع ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ماددەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان کە لە نێو لیژنەی دارایی دەنگیان لەسەردراوە، بوونەتە ھۆی دواکەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە.
وتیشی، ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی نۆی ئەم مانگە دەچێنە نێو پشووی وەرزی یاسادانان و پێویستە بەر لەو وادەیە دەنگ لەسەر بودجە درابێت، ھەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە یاخود دووشەممەی داھاتوو دیاری بکرێت بۆ دەنگدان لەسەر بودجە لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران.
سەعد مانع راشیگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، رەشنوسی چەند پێشنیازێکیان لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستانەوە دیاریکردووە دوا بڕیار لەلای ئەنجومەنی نوێنەرانە بۆ پەسەندکردن یاخود رەتکردنەوەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماددەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستاندا کراون.