بانکی ناوەندیی عێراقی بڵاویکردەوە، ژمارەی ئامێری پارەدانی ئەلکترۆنی "پی ئۆ ئێس" لە دامەزراوە حکومییەکان و کەرتی تایبەت زیادکردووە، لەپێناو دەستپێکردنی سیستمی پارەدانی ئەلکترۆنی، کە ئامانج لێی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی مامەڵەکردنە بە پارەی کاش، لە مامەڵە بازرگانییەکاندا،  لە ھەمانکاتیشدا ماف بە ھاووڵاتیان دراوە کە بەوشێوەیە پارە بدات کە خۆی دەیەوێت. 

بانکی ناوەندیی راشیگەیاند، بەردەوامن لە ھەنگاوەکانیان بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و لەسەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەتەکانی ناوخۆ و کارەبا و نەوت و ئەمیندارێتی بەغداد و وەزارەتی بازرگانی و سندوقی نیشتەجێبوون، ئامێری پارەدانی ئەلکترۆنیان داناوە. 

دەستپێکردنی ئەو سیستمە دوای ئەوەدێت کە لە رۆژی  ١٧ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە یەکی حوزەیرانەوە دەست بە سیستمی پارەدانی ئەلکترۆنی بکرێت، بۆ مامەڵەکردن بە کارتی ئەلکترۆنی لەناو فەرمانگە و دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاکتاوی پارەی باج و روسومات.