وەزارەتی نەوتی عێراق داھاتی ھەناردەی نەوت بۆ مانگی نیسان ئاشکرا دەکات
لاڤە
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣
٨٢٣
بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتەوە "سۆمۆ" بڵاویکردووەتەوە، کۆی گشتی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی نیسانی رابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ٩٨ ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە، کە داھاتەکەی گەیشتووەتە ٧.٧ ملیار دۆلار، نرخی یەک بەرمیل نەوتیش سەروو ٧٨ دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، نەوتە ھەناردەکراوەکە لەلایەن ٣٦ کۆمپانیای جیھانییەوە بارکراون لە بەندەرەکانی بەسرە و خور بەرەو کەنداو و بەندەری جەیھانی تورکی و کۆگای نوێی کەرکوک.