وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەو بازرگانانەی بە دۆلار مامەڵە دەکەن روبەڕووی سزای پێنج ساڵ زیندانی دەبنەوە
لاڤە
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣
٧٠٩
عەمید "حسێن تەمیمی" بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکانی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی ھەڵمەتێکیان بۆ رێگریکردن لە بازرگانان بە مامەڵە کردن بە دۆلار راگەیاندووە و دەبێت مامەڵەکانیان تەنھا بە دینار بێت.
وتیشی، وەڵامدانەوەیەکی باش ھەبووە بۆ ھەڵمەتەکەیان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، کە لیژنە و مەفرەزەکانیان چاودێری بازاڕەکان و ناوەندە بازرگانییەکان و پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دەکەن.
تەمیمی جەختیکردەوە، پێشێلکاران و ئەو بازرگانانەی بە دۆلارەوە مامەڵە دەکەن، روبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە، کە دەگاتە پێنج ساڵ زیندانی کردن. تا ئێستاش ھەڵمەتەکە بەردەوامی ھەیە.