ھادی سەلامی: نوسراوەکەی شاخەوان عەبدوڵا نایاساییە و دەچێتە چوارچێوەی تاوانەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣
٢٧١
ھادی سەلامی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی داواکاری گشتی کردووە ئەوەی خستوەتەڕوو، کە داواکارییەکەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ راگرتنی کارەکانی لیژنەی دارایی، پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە و نایاساییە.
باسی لەوەشکردووە، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی ئەوەی نییە داوای راگرتنی کاری لیژنەکان بکات، بەکارھێنانی پۆستەکەشییەتی بۆ مەبەستی نایاسایی کە دەچێتە چوارچێوەی تاوانەوە، بۆیە داوا لە داواکاری گشتی دەکات شاخەوان عەبدوڵا بدات بە دادگا و رێکاری یاسایی بەرامبەری بگیرێتەبەر.